ئه‌یلوول 17, 2020 12:38 Asia/Tehran
  • یەکێتیی زانایانی یەمەن: ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە شەرعی حەرامە

یەکێتیی زانایانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: واژۆ کردنی ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە شەرعی حەرامەو خەیانەتە لە سەرەکی ترین ئارمانجی ئوممەتی ئیسلامی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، یەکێتیی زانایانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد لە سەر دژایەتی کردنی لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی و بە ڕێککەوتنێکی خاوینانەی زانی و ڕاشیگەیاند: ئاوا ڕێککەوتنێک لە ڕووی شەرعییەوە حەرامەو بە واتای خەیانەت لە سەرەکی ترین ئارمانجی ئوممەتی ئیسلامی دێتە ئەژمار.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەو حکومەتە عەرەبیانەی کە ڕژێمی دوژمن و دەستەڵاتی بە سەر قودسیان بە فەرمی ناسیوە ھەر ئەو حکومەتانەن کە بەرلەمەش بۆ پشتگری کردن لە پیرۆزایەتییەکانی ئیسلام خەمساردییان نوانمد بوو.

«موحەممەد عەلی حوسی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەنیش ڕۆژی چوارشەممە واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونیی وەک تۆمارکرانی ڕۆژی سەرشۆڕیی سازشکاران لە مێژوودا ناوبردبوو.

سەرپەیڤ