ئه‌یلوول 23, 2020 01:52 Asia/Tehran
  • جەختی «ھەنیە» لە سەر مافی گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەلەستین

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە سەر مافی گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەلەستین بۆ سەرزەوینی خۆیان و ڕەت کردنەوەی نیشتەجێ کرانی ھەمیشەیی ئاوارەکان لە دەرەوەی وڵاتەکەیان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە بە ڕاگەیاندنی کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی «ئیسماعیل ھەنییە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ئەم بزوتنەوەیە بۆ لوبنان جەختی کرد: «ھەنییە» لە سەردانەکەی لەگەڵ زۆرێک لە کاربەدەستان و لایەنە لوبنانییەکان خوازیاری گەشەی پەیوەندییە نێوخۆییەکانی فەلەستین، چالاک کردنی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین و لە بەر گرتنی ستراتژییەکی نیشتیمانی بۆ بەرنگار بوونەوەی گەڵاڵەی «سەودای سەدە» و ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بوو.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: «ھەنییە» وێڕای بەسەر کردنەوەی ئوردوگای «عەین حلوە» لە باشووری لوبنان ، لە نزیکەوە لە دۆخی ئاوارەکان ئاگادار بووەوەو لە سەر پێویستیی چالاک کردنی ڕۆڵی ئاوارەکانی فەلەستینی پێی داگرت.

«ئیسماعیل ھەنییە» ڕۆژی دووشەممە سەردانی یەک حەوتەیی خۆی بۆ لوبنان کۆتایی پێ ھێنا. 

سەرپەیڤ