ئه‌یلوول 23, 2020 02:50 Asia/Tehran
  • جەختی پاشای ئۆردۆن لە سەر پێکھاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین

پاشای ئۆردۆن پێکھاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە تاکە ڕێگای دامەزرانی ئاشتیی دادگەرانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکی ئۆنلاین دا لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئۆردۆن پابەندی ئامانجەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە لەمەڕ پێکھاتنی جیھانێکی گەشاوە بۆ ھەمووان.

«عەبدوڵڵای دووھەم» ھەروەھا وتیشی: ئەرکی داکۆکی کردن لە قودس لە سەر شانی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە.

لێدوانی سەرکردەکانی وڵاتان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەستی پێکراوەو بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا، لێداونەکانی ئەم کۆبوونەوانە لە ئەمساڵ دا بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ