ئه‌یلوول 24, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر: دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز دەبێ پێک بێت

«عەبدولمەجید تەبون» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاکە ڕێگای وەدی ھاتنی ئاشتی، چارەسەریی دادگەرانەی کێشەی فەلەستینە، خوازیاری پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بوو بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.

«عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانی ئۆنلاینی خۆی دا بۆ حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاکاژە کردن بە ھەنگاوی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل، وتیشی: وڵاتەکەی لە جەماوەری فەلەستین و ئارمانج و مافەکانیان لە مەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز داکۆکی دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر لەنێو چوونی تۆکمەوتەواوی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە ھەموو وڵاتانی بە تاکە ھۆکاری بەرنگار بوونەوەی مەترسییەکانی سەرچاوە گرتوو لەم چەکە دژی مرۆڤایەتی زانی و وتی: بۆ وەدی ھاتنی گەشەیەکی پاوەجێ سەرباری ئەو گرفتانەی کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریان ھەڵداوە لە سەر ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.

سەرپەیڤ