ئه‌یلوول 25, 2020 17:20 Asia/Tehran
  • حەماس : گەڵاڵەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن شکست دێنێ

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ھەوڵی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بۆ داسەپاندنی گەڵاڵەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بە سەر وڵاتانی عەرەبی شکست دێنێ.

«حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: وتەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە بارەی گەڵاڵەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە، دەربڕی ڕادەی ئەو زانیارییە ھەڵانەیە کە دوای واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی سازانی ئیمارات و بەحرەین دەستی واشێنگتۆن کەوتووە.

«دەیڤید فریدمەن» باڵوێزی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراو لەم دواییەدا ڕایگەیاند: دوابەدوای ڕێککەوتنی سازانی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی داگیرکردنی لەسەداسیی دیکە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بۆ ماوەیەکی دیاری پەکی خراوە بەڵام بە تەواوی ھەڵنەوەشاوەتەوە.

سەرپەیڤ