ئه‌یلوول 25, 2020 19:20 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی قەتەر لە بەئەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی کۆمکاری عەرەب

دەوڵەتی قەتەر لە بەدەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی کۆمکاری عەرەب لە باتی فەلەستین خۆی بوارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینتەرتێتیی ڕۆژنامەی عەرەبیی ٢١، دەوڵەتی قەتەر ڕۆژی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: قەتەر ناتوانێ جێگای فەلەستین بگرێتەوە کە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی خۆی لە قەرەی سەرۆکایەتییەکەی ئەم کۆمکارە نەداوە.

دەوڵەتی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە لە کادانەوەیەک دا بەرامبەر بە واژۆکرانی ڕێککەوتنی سازان لەنێوان ڕژێمی زایونی و ئیمارات و بەحرەین، لە مافی خۆی بۆ بەئەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی کۆمکاری عەرەب کشایەوە.

سەرپەیڤ