ئه‌یلوول 25, 2020 19:52 Asia/Tehran
  • دژایەتیی فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف ٣٥» بە ئیمارات

فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایونی فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف ٣٥» بە ئیماراتی بە ھۆکاری تێکچوونی «ھاوسەنگیی ستراتژی» لە ناوچەکەدا زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئیسنا، «عەمبکام نورکین»  فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایونی جارێکی تر لەمەڕ فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف ٣٥» بە ئیمارات نیگەرانیی دەربڕی.

«نورکین» وتیشی: ئەم کارە لە درێژماوەدا شوێنھانی نالەباری زۆری لێ دەکەوێتەوە.

لە پاش ڕاگەیەندرانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ڕژێمی زایونی، ئیمارات پێداگرە لە سەر کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکیی «ئێف ٣٥» و داوای ئەوە دەکات کە لەمپەرەکانی بەردەم ئەم کارە لە لایەن ئیسرائیلەوە ھەڵگیرێت. 

سەرپەیڤ