ئه‌یلوول 25, 2020 21:52 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی کوێت: قەت سواری شەمەندەفەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نابین

نوێنەرێکی پەرلەمانی کوێت لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی، جەختی کرد: وڵاتەکەی قەت سواری شەمەندەفەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میسر، «عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلکەندەری» نوێنەری پەرلەمانی کوێت ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی خەیانەت کردن لە گەل و ئارمانجی فەلەستینە.

«ئەلکەندەری» وتیشی: ئامادە بوونی میدیایی لە کەناڵەکانی ڕژێمی زایونی کردارێکی نادروستەو دژی یاساکان دێتە ئەژمار.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە بە شیمانەی زۆرەوە کوێتیش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

دەوڵەتی کوێت و ٤١ نوێنەر لە تێکڕای ٥٠ نوێنەرەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە وەڵامی ترەمپ دا لێبڕاوانە ڕایانگەیاندووە کە وڵاتەکەیان ھەروا کێشەی فەلەستین وەک یەکەم پرسی ئوممەتی ئیسلامی و عەرەبی چاو لێ دەکات و پابەندە پێی.

سەرپەیڤ