تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 01:59 Asia/Tehran
  • دەرچوونی بڕیاری دەستبەسەر کردن بۆ چەند کەس لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکەی «بەندەری بەیرووت»

لێپێچەری دادەڤانیی تایبەتی دۆسیەی ڕاگەییشتن بە تەقینەوەکەی «بەندەری بەیرووت» بۆ خاوەنی ئەوپاپۆڕەی کە بە تەقینەوەکەوە گلاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەر کردووە.

ھەواڵدەریی فەرمیی لوبنان وای بڵاو کردووەتەوە کە، دادوەر« فادی سوان» لێپێچەری دادەڤانیی تایبەتی دۆسیەی ڕاگەییشتن بە تەقینەوەکەی «بەندەری بەیرووت» دوو بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ خاوەن کەشتییەکەو کەشتیوانەکەش دەرکردووەو بەڵگەکانیبشی ڕادەستی داواکاری گشتیی لوبنان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە داواکاری گشتیی لوبنانیش داوای لە پۆلیسی نێونەتەوەیی «ئینتەرپول» کردووە کە ئاگاداری نامەیەک بۆ قۆڵبەست کردنیان دەربکات.

پێشتر شاندئێکی دادەڤانی و ئاسایشتی لە لوبنانەوە چوونە قوبریس و داوای دیدار لەگەڵ خاوەنی کەشتییەکەیان کرد بوو.

تەقینەوەکەی چوارەمی ئوتی بەندەری بەیرووت کوژانی زیاتر لە ١٩٠ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە حەوت ھەزار کەسیشی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ