تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 01:26 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەستێنی بۆ بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین خۆش کرد

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ئەربەعینی حسەینی(ع) وتی: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و ئەو گۆڕانکارییەی کە لە ناوچەکەدا بەدی ھات بەستێنی بۆ بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین خۆش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتەکانی دا وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی گەییشتنی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە ھەموو شوێنکەوتووان، ھۆگران و ئەویندارانی ماڵباتی پێغەمبەر(ص) وتی: کارەساتی کەربەلا نیشانەی کلتووری شۆڕشگێڕی، داستان ڕسکاندن و بوێری و پاڵەوانەتییە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان تیشکی خستەسەر ڕێپێوانی ملوێنی و بەربڵاوی ئەربەعینی حسەینی(ع) و وتی: بزوتنەوەی ڕاچەنینی ئیسلامی و سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ڕوخانی ڕژێمی سەددام دەرکەی لە ڕووی ملوێنان عێراقی و ملوێنان ئەوینداری ماڵباتی پێغەمبەر (ص) لە دەرەوەی عێراق بێ زیارەتی ئیمامی حسەین(ع) کردەوە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ڕێپێوانی ملوێنی و بەربڵاوی ئەربەعینی حسەینی(ع) ی بە دیاردەیەکی ھەرەگرینگ زانی و وتیشی: گەلانی جیھان بە بینینی ملوێنان زبارەتکاری حسەینی لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانیان ئاگاداری ڕابوونی ئیمام حسەین و ئامانجەکانی دەبنەوە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێزەی وتەکانی دا ئاماژەی کردە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو کاریگەریی لە سەر ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی(ع) و وتی: لە ھەل و مەرجی تازەدا زیارەتکارانی دەرەوەی عێراق نەیانتوانی وەک ساڵانی ڕابردوو بەشداریی ڕێپێوانی ئەربەعین بکەن، بەڵام لە نێوخۆی عێراق دا ملوێنان عێراقی بە سەوادە بەرەو کەربەلای پیرۆز وەڕێ کەوتوون.

سەرپەیڤ