تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 12:03 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی کرد: لە گەڵ ڕژێمی زایونی  تەنیا لە بارەی ناکۆکیی سنووری و دیاری کردنی سنوورە دەریاییەکان  دانوستان دەکەین

سەرۆک کۆماری لوبنان دانوستانەکانی داھاتووی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا بە تەکنیکی و تایبەت بە ناکۆکیی سنووری و دیاری کردنی سنوورە دەریاییەکان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا کە بە ئامادە بوونی «زینە عەکەر» وەزیری بەرەڤانی، «جۆزێف عەون» فەرماندەری سوپای لوبنان و ئەندامانی تاقمی دانوستانکاری دیاری کردنی ھێڵی سنووری بەڕێوە چوو، وتی: ئەم دانوستانە تەکنیکیە و تەنیا پەیوەندی بە دیاری کردنی سنووری دەریاییەوەیە و  بەس دەبێ بەمەشەوە بەرتەسک ببێتەوە.

سەرۆک کۆماری لوبنان وتیشی: کۆبوونەوەکان بە چاودێری و میوانداریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرپا دەکرێ و ئامادە بوونی لایەنی ئەمریکی وەک نێوەندگر ئاسانکاری بۆ ڕەوتی دانوستانەکە دەکات.

«عەون» ئەندامانی تاقمی دانوستانکاری وڵاتەکەی ڕاسپارد کە لە مافی لوینان بەتەواوی بەرەڤانی بکەن.

سەرپەیڤ