تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 13:02 Asia/Tehran
  • دژایەتیی حیزبوڵڵاو بزوتنەوەی ئەمەل لەگەڵ پێکھاتەی شاندی دانوستانکاری لوبنان لەگەڵ ڕژێمی زایونی

حیزبوڵڵاو بزوتنەوەی ئەمەل لەگەڵ پێکھاتەی شاندی دانوستانکاری لوبنانی بۆ وتووێژ سەبارەت بە دیاری کرانی سنوورەکانی لوبنان لەگەڵ ڕژێمی زایونی دژایەتییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمینار، حیزبوڵڵاو بزوتنەوەی ئەمەل شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا ڕایانگەیاند: چوارچێوەی ڕێککەوتنێک کە «نەبیە بڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە بارەی دانوستانی دیاری کردنی سنوورەکان ڕایگەیاندووە لە پێشەکییەکەی دا بە تەبایی نامەکەی ساڵی ١٩٩٦ و بڕیارنامەی ١٧٠١ ئاماژە کراوە کە بە گوێرەیەوە دانیشتنە دەورەییەکان تەنیا لە نێوان ئەفسەرانی سەربازی بەڕێوە دەچێت کە لە ئەنجام دا داڕشتی شاندەکەی لوبنان کە تیای دا کاربەدەستانی ناسەربازیش بەشدارن بە پێچەوانەی ئەم چوارچێوەیەیە.

حیزبوڵڵاو بزوتنەوەی ئەمەل ئەم ھەنگاوە بە وێکەوتەیەک لە ھەڵوێستەکانی لوینان و بەرژەوەندیی باڵای ئەم وڵلاتە دەزانن و ڕایانگەیاندووە: ئاوا ھەنگاوێک زەبرێکی قورس لە ڕۆڵی لوبنان و خۆڕاگری دەوەشێنێ و  ھەروەھا جێ و شوێنی ئەم وڵاتەش لە ئاستی جیھانی عەرەب و ملکەچ بوون لە ھەمبەر لۆژیکی ڕژێمی زایونی دێتە ئەژمار کە لە ھەر ڕێگایەکەوە ھەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی دەدات.

سەرپەیڤ