تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 19:33 Asia/Tehran
  • جەختی یەکێتیی ئەورووپا لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتنی شارۆچکەسازی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپغا خوازیاری ڕاگیرانی ڕەوتی شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایونی بوو لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، «جۆزیپ بۆرڵ» ئێوارەی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا جەختی کرد: بەرنامەی ئیسرائیل بۆ چێکردنی پێنج ھەزار خانوو بۆ نیشتەجێ کردنی جولەکەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، ھەڕەشەیە لە سەر پێکھاتنی وڵاتی فەلەستین لە چوارچێوەی ڕێگاچارەی دوو وڵاتی.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە شارۆچکەسازییەکان بەپێی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نایاسایین، وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا قەت ئەو گۆڕانکارییانە لە سنوورەکانی بەرلە ساڵی ١٩٦٧ لەوانە قودس بە فەرمی ناناسێت.

بەرلەمەش «نیکۆلای ملادینۆف» ناردراوی تایبەتیی ئاشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا دروستکرانی خانوی زایونیستیی تازەی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بە نایاسایی ڕاگەیاند بوو.

سەرپەیڤ