تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 22:25 Asia/Tehran
  • بەڵێنی «سەعد حەریری» بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ناحیزبی

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی لوبنان ڕایگەیاند: بە نیازە دەوڵەتێکی بێ لایەنی داگری کەسانی پسپۆڕی ناحیزبی پێک بھێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی لوبنان، «سەعد حەریری» سەرۆکی «ڕەوتی موستەقبەل»ی لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یەکەم لێدوانی خۆی دا پاش ڕاسپێردرانی بۆ پێکھێنانی کابینە، وتی: سوورە لە سەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی بۆ پێشگرتن بە لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی لوبنان کە لەبەر ھەڕەشەی قەیرانی ئابووری دایەو کاولییەکانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتیش چاک دەکاتەوە.

حەریری وتیشی: بەنیازی پێکھێنانی دەوڵەتێکی داگری کەسانی پسپۆڕی ناحیزبیە کە ئەرکەکەی چاکسازیی ئابووری و دراڤی بۆ لوبنان بێت و فراکسیۆنە سەرەکیەکانی پەرلەمانیش بەڵێنی داکۆکی لە وەھا دەوڵەتێکیان داوە.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لوبنان لە سەر پێکھێنانی ھەرچی خێراتری کابینەی دەوڵەت پێی داگرت.

سەرپەیڤ