تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 22:03 Asia/Tehran
  • موفتیی عوممان: دۆستایەتی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بەپێچەوانەی فەرمانی خوداوەندە

موفتیی سوڵتان نشینی عوممان دۆستایەتی و پەیوەندی بڕێک لە وڵاتنی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بە پێچەوانەی فەرمانی ئیلاھی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«شێخ ئەحمەد بن حەمەد خەلیلی» موفتیی شانشینی عوممان شەوی شەممە وتی: کۆمەڵێک لە دەستەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی بە بێ ئەوەی کە تەریق ببنەوە بەرەو دامەزراندنی دۆستایەتی لەگەڵ دوژمن ھەڵدێن و بەنیازن لە ئاغا زایونییەکانیان نزیک ببنەوە.

«خەلیلی» دوو ڕۆژ دوای ڕاگەیەندرانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ئیمارات لەگەڵ ڕژێمی زایونیش وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ ئەم ھەنگاوە ڕایگەیاند: قەت نابێ لە سەر ئازادیی مزگەوتی ئەقسا مامەڵە بکرێت.

 

سەرپەیڤ