تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 11:11 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە تەلەبیب

کۆمەڵێک لە ناڕەزایان وێڕای گرد بوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە تەلەبیب، سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە کەسایەتیی مەزنی پێغەمبەری ئیسلامیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی «عەرەب_٤٨» لەم خۆپیشاندانەدا «حەماد ئەبودوعابس» سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، چوار نوێنەری عەرەبی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی و کۆمەڵێک لە عەرەبەکانی دانیشتووی سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەشدارییان ھەبوو.

خۆپیشاندەران بە ھەڵدانی دروشم، وتەکانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنساو سوکایەتی کردنی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) یان ئیدانە کردو لە فەرەنسایان ویست ھەتا داوای لێبوردن بکات.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتەگەلێکی بەدوور لە دابی دیپلۆماسی و بنەمای دیموکراسی ڕایگەیاندووە، فەرەنسا ھەروا  بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتیکەرانەی دژی ڕەسوڵی خۆشەویستی ئیسلام(ص) بەردەوام دەکات. ئەم ھەنگاوە کرێتە لەگەڵ ئیدانەکردنی بەربڵاوی جیھانی ئیسلام بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ