تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 07:52 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: وڵاتانی ڕۆژئاوایی پشتیوانی لە گروپە تەکفیریەکان ڕاگرن

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان وتی: تاوان گەلێک کە گروپە تەکفیریەکان ئەنجامی دەدەن پێوەندی بە پیغەمبەر وئۆمەتی ئیسلامیەوە نیە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێ لاگری لە گروپە تەکفیریەکان ڕاگرن.

 

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا شەوی هەینی لە وتاردانێک بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.س ) ، پەلاماری ڕۆژی پێنجشەممە ،لەشاری نیس ی فەرانسەی شەرمەزار کرد وڕایگەیاند کە ئیسلام و گروپە ئیسلامیەکان ، ئەم جۆرە کردەوانە و وەکوو ئەوە، چ لە ڕابردوو چ لە داهاتوودا شەرمەزار دەکەن وئەم جۆرە پەلامارانە بە رەت کراو دەزانن.

ناوبراو بە ڕەخنەگرتن لە بیروڕادەربڕینەکانی ئەم دواییەی ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لەبارەی ئیسلام وموسوڵمانان وتی : قسەکردن لە سەرترۆریسم وفاشیستی ئیسلامی دروست نیە.

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان بەڕاگەیاندنی ئەمەکە هیچ موسوڵمانێک تاوان گەلێک کە ئەمریکا وئوروپا لە جەزایر ، لیبیا وئەفغانستان ئەنجامیان داوە بە تیرۆریسمی مەسیحی وەسف نەکردووە، وتیشی: بۆ ڕێزنان لە ئیسلام وەکوو دینێک ، دەخوازێت کە  دەستەواژەی وەکوو ترۆریسم وفاشیستی ئیسلامی بۆ ئەوان دەکار نەبردرێت.

ناوبراو ئاماژەی دایە ئەمەکە کەسانێک کە لەمەڕ هۆلۆکاست قسەیان کرد، مەحکوم بە زیندان کران ، وتی: ئازادی ڕادەربڕین لە فەرانسە وئوروپا رەھا نیە بەڵکۆ بە تێبینیی ئاسایشی وسیاسی بەندە.

نەسرۆڵڵلا بە هێنانە ئارای ئەم پرسیارە کە بۆچی ئازادی بیروڕا لە بارەی دژەجولەکەیی ڕاگیرا ، هیواداری دەربڕی کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بارەی ناوەڕۆکی ئازادی بیروڕا دەربڕین پیداچوونەوە بکەن.

ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لە بیروڕادەبڕینێک بەدوور لە عورفی دیپلۆماتێک وبنەماکانی دێموکراسی ڕایگەیاند: فەرانسە هەروا بە بڵاوکرانەوەی کاریکاتورە سوکایەتی پێکەرانەکان لەدژی پێغەمبەری ئیسلام  درێژە دەدات کە ئەم کردەوە کرێتە لەگەڵ مەحکوم کرانی بەربڵاو لە جیهانی ئیسلام دا ڕووبە ڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ