تشرینی دووه‌م 03, 2020 14:30 Asia/Tehran
  • پەشیمان بوونەوەی مەکرۆن لە وتەکانی سوکایەتی کەرانەی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)

سەرۆک کۆماری فەرەنسا وێڕای پەشیمانی ڕاگەیاندنی لە وتەکانی سوکایەتی کەرانەی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) وتی: ڕێزی ھەیە بۆ ئیسلام و جیھانی ئیسلام.

«ئێمانۆئێل» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا لە قسەگەلێکدا لەوپەڕی ڕووقایمی دا ڕایگەیاند کە، فەرەنسا ھەروا لە سەر بڵاو کردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی بە پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی فەلەستین(وفا)، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند: ئامانجی سوکایەتی کردن بە ئیسلام و موسڵمانان نەبووەو لەنێوان تیرۆریزم و توندئاژۆیی و ئیسلام و جیھانی ئیسلام جیاوازی دادەنێت.

«مەحمود عەبباس»یش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە نەیاری ھەرچەشنە توندئاژۆیی، توندوتیژی و تیرۆریزمە، وتی: ھەمووان دەبێ ڕێز لە ئایینەکان و کەسایەتییە ئایینییەکان بگرن و ماوەی سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد موستەفا(ص)و ھەموو پێغەمبەرانی و ئاییەنەکان نەدەن و  کرداری ئەوانەی وا سوکایەتی بە ئایین و پێغەمبەران دەکەن، ئیدانە بکەن.

سەرپەیڤ