تشرینی دووه‌م 05, 2020 02:33 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی فەلەستین ھەوڵی کاول کردنی دۆڵی ئۆردۆنی ئیدانە کرد

سەرۆک وەزیرانی فەلەستین کاول کردنی دۆڵی ئۆردۆن و ناوچە فەلەستینییەکانی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ئیدانە کرد.

داگیرکەرانی زایونی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە کۆگەی مەدەنیی «ھەمسەتولبەقیە» لە پارێزگای «توباس» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەرتی ڕۆژئاوایان بە تەواوی کاول کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد ئەشتیە» سەرۆک وەزیرانی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕژێمی زایونی گەورەترین ئۆپراسیۆنی کاول کردنی لە دۆڵی ئۆردۆن و سەرزەوینە فەلەستینییەکان ئەنجام داوە، وەھا کارێکی بە پێشێلکاریی تازەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.

سەرۆک وەزیرانی فەلەستین وتیشی: زایونییەکان لەم ھەنگاوەیاندا ٧٠ بینایان تێک داوە کە لە ئەنجام دا ٨٠ بنەماڵەی فەلەستینی بێ ماڵ و حاڵ کەوتوون.

«ئەشتیە» داوای لە کۆمەڵژای نێونەتەوەیی کرد کە بۆ کۆتایی ھێنان بەو تاوانکارییانەی داگیرکەرانی زایونی ھەنگاو ھەڵگرن.

سەرپەیڤ