تشرینی دووه‌م 06, 2020 23:35 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی برھون بە سەر ملھوڕی دا، «ماھیر ئەخرەس» کۆتایی بە مانگرتنی لە خۆراک ھێنا

سەزچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە، دیلی فەبەستینی «ماھر ئەخرەس» دوای ١٠٣ ڕۆژ مانگرتنی بێ برانەوە لە خۆراک، لە ئەنجام دا ڕێکخراوەی زیندانەکانی ڕژێمی زایونیی لە ھەمبەر خواست و برھونی خۆی دا بە چۆک دا ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، «ئەخرەس» دوای ڕەزامەند بوونی ڕێکخراوەی زیندانەکانی ڕژێمی زایونی بە ئازاد کرانی لە ٢٦ی ئەم مانگەو جەخت کران لە سەر درێژ نەکرانەوەی گیرانە کاتییەکەی، وازی لە مانگرتنەکەی ھێنا.

یانەی دیلەکانی فەلەستینیش ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ڕژێمی زایونی ئیدی ماوەی گیرانی کاتیی «ماھیر ئەخرەس»ی دیلی فەلەستینی درێژ ناکاتەوەو ئەویش مانگرتنەکەی وەستاندووە.

«ئەخرەس»ی ٤٩ ساڵان خەڵکی شاری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەنە کە ڕژێمی زایونی بە ٢٧ ژوئیەوە بەبێ پێڕاگەیاندنی تاوانەکەی  دەستبەسەری کردووە.

سەرپەیڤ