تشرینی دووه‌م 12, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامی: داھاتووی ناوچەکە بە چەکی خۆڕاگرییەوە گرێ دراوە

سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامی فەلەستین لە سەر پابەند بوونی ئەم بزوتنەوەیە بە جیھادو شەھادەتەوە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، «زیاد نەخخالە» سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی «بەھاء ئەبوعەتا» فەرماندەری باڵای «سەرایا قودس» لقی سەربازیی جیھادی ئیسلامی ڕایگەیاند:داھاتووی ناوچەکە بەچەکی خۆڕاگری و ئامادە بوونی بۆ شەڕوشەھادەتەوە گرێ دراوە.

«نەخخالە» وێڕای سڵاو ناردن بۆ بنەماڵەی شەھیدان و بە تایبەت بنەماڵەی «شەھید ئەبو عەتا» ڕاشیگەیاند: ڕێبازی شەھیدان ھەتا ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی قودس و فەلەستین بەردەوام دەبێت.

دوانرەی توامبەری ٢٠١٩ لە ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ماڵی «بەھاء ئەبو عەتا» لە فەرماندەرانی گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین، ناوبراو لەگەڵ ھاوسەرەکەی شەھید کرا.

سەرپەیڤ