تشرینی دووه‌م 20, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی زیاتر لە ٤٠٠ منداڵی فەلەستینی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە

دامەزراوەیەکی فەلەستینی باسی گیرانی زیاتر لە ٤٠٠ منداڵی فەلەستینییان کرد لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی، یانەی «ئەلئەسیر» تایبەتی کاروباری دیل و ڕزگارکراوانی فەلەستینی دڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ڕژێمی زایونی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە ھەتا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر زیاتر لە ٤٠٠ فەلەستینیی ڕاپێچ کردووە کە زۆربەیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵەو خەڵکی شاری قودسن.

یانەی «ئەلئەسیر» وتووشیەتی: ڕژێمی زایونی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە حەوت ھەزار منداڵی ڕاپێچ کردووەو ١٧٠ منداڵیش ھەروا لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی دا بەسەر دەبەن.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ٢٠١ەوە یاسای دەرکردنی بڕیاری قورسی دژی منداڵە دیلەکان پەسەند کرد کە ھێندێک جار ھەتا ئاستی زیندانی ھەتاسەریش دەڕوات.

سەرپەیڤ