تشرینی دووه‌م 23, 2020 13:50 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی ئۆردۆن بەرامبەر بە بەردەوامیی دەست درێژەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مەسجیدۆلئەقسا

وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن، توند بوونەوەی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیی بۆ سەر مەسجیدۆلئەقسای، ھێرشی شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ سەر ئەم مزگەوتە پیرۆزەو ڕاپێچ کرانی کارگێڕانی فەرمانگەی ئەوقافی قودسی ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئۆردۆن، «زەیفوڵڵا فائیز» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن، شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: ئەم وەزارەتخانەیە نامەیەکی ناڕەزایانەی لە ڕێگای کەناڵە فەرمییەکانەوە بۆ ڕژێمی زایونی دەرکردووە و لەم ڕژێمەی ویستووە کە وەک ھێزێکی داگیرکەر واز لە دەست درێژکاری وھەنگاوی ئانتریک کارانە لە مزگەوتی ئەقسادا بھێنێ وڕێزلە دۆخی مێژوویی ویاسایی مەسجیدۆلئەقسا و دەستەڵاتی فەرمانگەی ئەوقافی قودس بگرێت.

«فائیز»ڕایگەیاند:مزگەوتی ئەقسا شوێنێکی پیرۆزە بۆ عیبادەتی موسڵمانان و فەرمانگەی ئەوقافی قودس و کاروباری مزگەوتی ئەقسا کە سەر بە ئۆردۆنە، بە پێی یاسای نێونەتەوەیی شیاوەتیی پاوانی بەڕێوەبەرایەتی کردنی ھەمو کاروبارێکی مزگەوتی ئەقسا و چاودێری کردن بە سەر ھاتوچۆی ئەوێی لە ئەستۆیە.

جێگای ئاماژەیە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن داوای ڕاگیرانی خێرای ھەنگاوەکانی ئانتریکارانەی زایونییەکان دژی مەسجیدۆلئەقسای کردووە.

سەرپەیڤ