تشرینی دووه‌م 23, 2020 17:39 Asia/Tehran
  • گەشتی ھاوکاتی «ناتانیاھۆ»و «پەمپێئۆ» بۆ عەرەبستانی سەعودی

سەرچاوە زایونییەکان باسی گەشتی نھێنیی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و بڕێک لە کاربەدەستانی موساد بۆ عەرەبستانیان کردووە ھاوکات لەگەڵ ئامادە بوونی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایونیستیی «ھائارێتس» ئەمڕۆ دووشەممە نووسی: «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە گەشتە نھێنییەکەی دا چاوی بە «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان و «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتووە.

«ھائارێتس» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم گەشتە نھێنییەدا «یوسی کوھێن» سەرۆکی موساد یاوەری «ناتانیاھۆ» بووەو لە چاوپێکەوتنی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» و «مایک پەمپێئۆ» کە لە شاری «نیئۆم» لە پارێزگای «تەبوک» ئەنجامی گرتووە، بەشداریی ھەبووە.

ئەم سەرچاوە زایونیستییە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، سەرباری ئەوەی کە ڕەوتی گەشتە ئاسمانییەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سەر شاشەی جیھانیی «چاودێری کردنی گەشتە ئاسمانییەکان» کە ھەموو گەشتێکی ئاسمانی چاودێریی دەکات، تۆمار کراوە، کەچی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل خۆی لە قەرەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی زیاتر نەداوە.

سەرپەیڤ