تشرینی دووه‌م 27, 2020 07:33 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی تیپێکی سەربازیی ھاوپەیمانی سەعودی بە سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەنەوە

ھێزەکانی تیپی شەشەمی پاسەوانی سنووریی دەوڵەتی لەکارکشاەوەی یەمەن وێڕای سەرپێچی کردن لە ھاوپەیمانیی سەعودی ، چووە ڕیزی ھێزەکانی سوپاو ئەنسارۆڵڵای یەمەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئەلیەمەنی»، سەرچاوە ئاگادارەکانی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: ئەم تیپە سەربازییەی سەربە ھێزەکانی دەوڵەتی گشاوەی «مەنسور ھادی»ی سەربە عەرەبستان کە ھاوپەیمانیی سەعودی بەتەما بوو بۆ پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی ئەنساروڵڵا ڕەوانەی بەرەی «ماریب»یان بکات، دژی ئەو ھەنگاوە وەستان و چوونە شاری سەنعای پێتەختی یەمەنەوە.

بەقسەی ئەم سەرچاوانە، ئەفسەران و ئەندامانی ئەم تیپە دوای دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستان لە سەنعا، پشتیان لە دەوڵەتی لەکارکشاوەی «ھادی»و ھاوپەیمانیی سەعودی کرد.

«سەنعا» لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو میوانداری کۆمەڵێکی زۆر لەو ھێزانە بووە کە پەشیمانن لە ھاوکاری کردنی ھاوپەیمانیی سەعودی و دەوڵەتی کشاوەی یەمەن.

سەرپەیڤ