تشرینی دووه‌م 28, 2020 04:07 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان شەھید بوونی «فەخری زادە»ی سەرەخۆشی کرد

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ھۆی تیرۆریستانەوە ئیدانەکردو ئەم کارەساتەی لە گەلی ئێران سەرەخۆشیی کرد.

«شێخ نەعیم قاسم» شەوی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەلمینار، شەھید کرانی زانای ھەڵکەتەی ناڤۆکیی ئێرانی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، وەزارەتی بەرەڤانی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران سەرەخۆشی کردو ئەم تاوانەی بە بەشێک لە پێکدادانی دژی ئێران و ناوچەکەو فەلەستین زانی.

ناوبرزاو بە دەربڕینی ئەمەی کە شەھید بوون مایەی سەربەرزی و شەرەفە و تیرۆرەکانی پشتی خۆڕاگری ناچەمێنێتەوە، وتیشی: وەڵامی ئەو تاوانە لە دەستی کاربەدەستانی پەیوەندیدار لە ئێراندایە.

میدیاکان ڕۆژی ھەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە زایونییەکان باسی ھەگەری تێوەگلانی تەلەبیب بە تیرۆری «فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانیان کرد.

سەرپەیڤ