تێکڕوخاندنی 170 ماڵی فەلەستینی لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە
کانونی یهکهم 27, 2020 09:21 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین باسی تێکڕوخاندنی زیاتر لە 170 دەست خانووبەرەی دانیشتوانی فەلەستنیی لە قودسی داگیرکراو و ئاوارەبوونی زیاتر لە 400 کەس لەوانی کرد لە ساڵی 2020 دا لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە .
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزارەتی دەرەوەی قەوارەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، رەوتی شارۆچکەسازیی لە قودسی داگیرکراو بە ئامانجی بەجولەکەکردن و نەھێشتنی شوناسی عەرەبی و فەلەستینی لە سایەی داکۆکیی حکومەتی ئێستای ئەمریکا لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە زیادی کردووە .
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەم ھەنگاوەی رژێمێ زایونی بەنایاسایی داناوە و لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکانی ویستووە پێشی پێ بگرن .
بە پێی بڕیارنامەی 2334 ی ئەنجومەنی ئاسایش ، چالاکیی شارۆکەسازیی ئێسراییل نایاساییە .