کانونی یه‌که‌م 30, 2020 12:27 Asia/Tehran
  • دزی کردن لە ھوتێلەکانی ئیمارات لە لایەن گەشتیارانی زایونییەوە

میدیا زایونییەکان ڕایانگەیاندووە، گەشتیارانی ئیسرائیلی ئەوەی پێیان بکرێت لە ھوتێلەکانی ئیمارات دەیدزن.

ڕۆژنامەی زایونیستیی «یەدیعوت ئاحارانۆت» ڕۆژی سێ شەممە وای بڵاو کردەوە، دوای تێپەڕینی مانگێک لە دەست پێ بوونی گەشتی گەشتکارانی ئیسرائیلی بۆ ئیمارات، ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەم گەشتیارانە ئەوەی بتوانن ھەڵیگرن و بیگوازنەوە لە ھوتێلەکانی ئیمارات دەیدزن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،جانتای گەشتیارانی زایونی بەرلەبەجێ ھێڵانی ھوتێلەکانی  ئیمارات دەکرێتەوەو بۆ دۆزینەوەی کەل و پەلە دزراوەکان دەپشکێندرێت.

بەڕێوەبەری ھوتێلێکی دوبەی وتوویەتی: ئێمە میوانداری سەدان گەشتیارین لە سەرتاسەری جیھانەوەو بەس ژمارەیەکی کەم گەشتیار ھەن کە گرفتمان بۆ ساز دەکەن و لە قۆناغی ئێستادا گەشتیارانی ئیسرائیلیشیان پێ زیاد کراوە کە دێنە ھوتێلەوەو ئەوەی بۆ گواستنەوە بشێ وەک خاولی و تەنانەت چراو گڵۆپەکان ھەڵیدەگرن و دەیبەن.

ئیمارات دوای ڕاگەیەندرانی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس، ١٥ی سپتامبەر لە کۆشکی سپی دا لە بەردەم «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بە ئامادە بوونی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد.

سەرپەیڤ