کانونی یه‌که‌م 31, 2020 14:59 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: تیرۆری شەھید سولەیمانی ئەوپەڕی لاوازیی ئەمریکای لە ناوچەکەدا ئاشکرا کرد

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ڕووی لاوازییەوە سەردار قاسم سولەیمانیی لە عێراق دا تیرۆر کرد.

«شێخ نەعیم قاسم» یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتووێژێکدا لەگەڵ «یونیوز» وتیشی: تیرۆری سەردار سولەیمانی فەرماندەری لقی قودسی سپا لەو ئامانجانەی ڕژێمی زایونی بوو.

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێمە ئەرکی خۆمان لە بەرامبەر تیرۆری شەھید سەردار سولەیمانی بە شێوازی خۆمان ئەنجام دەدەین.

ناوبراو وتیشی: سەردار سولەیمانی ھەر لە ھەمان سەرەتاوە بە دووی ھێزمەند کردنی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا بوو و لە خۆڕاگری لە لوبنان دا دژی ڕژێمی زایونی داکۆکی گرد. 

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان  سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ