کانونی دوھەم 01, 2021 12:18 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامی: غەززە بە ھەوڵی «شەھید سولەیمانی» ھێزمەند بوو

سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەو دەستەڵاتەی ئەمڕۆی غەززە دەرەنجامی ھەوڵەکانی «سەردار قاسم سولەیمانی»یە.

بە پێی ڕاپۆرتی مەیادین، «زیاد نەخخالە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی قەلەستین لە لێدوانێکدا وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی «سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لەمەڕ یارمەتی دانی خۆڕاگریی فەلەستین، وتیشی: کەشقی ئەم دواییەی «کۆڵەکەی پتەو» کە لە غەززەدا بەڕێوە چوو ئەوەی سەلماند کە خۆڕاگری و خەڵکی فەلەستین لەئێستادا ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکەیە.

«نەخخالە» ڕەخنەی لە سازانی ھێندێک دەستەڵاتداری عەرەب لەگەڵ ڕژێمی زایونی گرت و وتی: ئەو وڵاتانە سەلماندوویانە کە قەت لەگەڵ فەلەستین دا نەبوونەو ئەمڕۆش شوناسی سەرەکیی دوژمنی زایونی ناناسن.

مەشقی ھاوبەشی ١٢ تاقمی خۆڕاگریی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ دیسامبەری ٢٠٢٠ بۆ یەکەمجار لە کەرتی غەززە لەژێر ناوی «کۆڵەکەی پتەو»دا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ