کانونی دوھەم 04, 2021 07:51 Asia/Tehran
  • دزرانی تەقەمەنی لە سەربازگەیەکی راهێنانی رژێمی زایۆنی

میدیا زایۆنیەکان باسی دزرانی تەقەمەنی یەکێک لە سەربازگەکانی راهێنانی ئەرتەشی ئەم رژێمە دەکەن لە باکووری «النقب» .

ماڵپەڕی «الخلیج الجدید» رۆژی یەکشەممە بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنوت نووسی ، کەسانی نەناسراو بە دزەکردن بۆ نێو هەماری تەقەمەنی لە ساربازگەی ئەرتەشی ئیسراییل لە دەوربەری کیبوتس لە باکووری نەقەب ، هەڵکەوتوو لەباشووری ناوچە داگیرکراوەکان ، زیاتر لە 93 هەزار فیشەکی 5.56 میلی میتریان لە گەڵ خۆیان بردووە .

بە پێی راپۆرتی ئەم رۆژنامەیە ، ئەم دزیە ، گەورەترین دزیی تەقەمەنی لە مێژووی ئەرتەشی ئیسراییلدایە .

سەرپەیڤ