کانونی دوھەم 06, 2021 13:11 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن

ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی ناوچە سڤیل نشین و ئاوەدانەکانی پارێزگاکانی «ماریب» و «عەسیر»ی یەمەنی بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فڕۆکە شەڕکەرە سنووربەزێنەکانی سەعودی ڕۆژی سێ شەممە شارستانەکانی «مەدغەل»،« جوبە» و «ماھیلە»ی پارێزگای «ماریب» لە ناوەڕاستی یەمەنیان چەندین جار بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیان لە دارایی گشتی و تاکەکەسی کەوت.

ھەروەھا ناوچەی «مەجازە»ی ڕۆژئاوای پارێزگای «عەسیر» لە باشووری عەرەبستانیش کەوتە بەر ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە .

سەرپەیڤ