کانونی دوھەم 08, 2021 17:50 Asia/Tehran
  • قەتەرو ئیمارات ئاشت دەبنەوە

لە چوارچێوەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەرو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەمڕۆ ھەردووک وڵاتە عەرەبییەکە سنوورەکانیان لە ڕووی یەکنر ئاوەڵا کرد.

دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ناکۆکیی لەنێوان قەتەرو ھێندێک لەوڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەکانیان، ٥ـی ئەم مانگە هەردولایەنی ناکۆک لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان رێککەوتن و  لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ئیمارات و قەتەر سنورە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکانیان لە ڕوی یەکتر کردەوە.

«خالید عەبدوڵڵا بالهۆل»، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، «ئەبوزەبی» ھەستاوە بە کۆتایی هێنان بەسەرجەم ئەو گەمارۆیانەی  کە لەرۆژی ٥ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧ەوە بەسەر قەتەری دا سەپاندبوو.

ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان «دەوحە» و «ئەبوزەبی» دوای ئەوەهات کە، رۆژی ٥ی ئەم مانگە لوتکەی وڵاتانی کەنداوی فارس بەنێوەندگیریی ئەمریکاو کوێت لەشاری «عۆلا»ی عەرەبستان بەڕێوە براو وڵاتانی گەمارۆدەری قەتەر لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێککەوتن.

سەرپەیڤ