کانونی دوھەم 12, 2021 22:05 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی و ئەنساروڵڵا پیلانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی «یەمەن »و «عێراق»یان پوچەڵ کردەوە

یاریدەری وەزیری ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی «یەمەن» بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵاو داسەپاندنی بایکۆت بە سەر سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقی بە نیشانەی ھەڵشکانی دەوڵەتی «ترەمپ» زانی و پێی داگرت: حەشدی شەعبیی عێراق و ئەنساروڵڵای یەمەن پیلانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی ئەم وڵاتانەیان پوچەڵ کردووەتەوە.

«فەھمی یوسفی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقیی «ئەلعەھد» سەبارەت بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەم بڕیارەی ئەمریکا پەلەقاژەیەکی شکست خواردووی ھەڵشکاوانەیە لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە کە خەریکی دواھەناسەکانی ھەڵدەکێشێت.

«یوسفی» ھەروەھا ئەو بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکای بۆ چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و داپۆشینی داکۆکیی واشێنگتۆن لە تیرۆریستان لە ناوچەکەدا زانی و وتیشی: تەواوی پیلانە تیرۆریستییەکان لە یەمەن، عێراق و سووریا لە لایەن ئەمریکاوە پشتگریی لێ دەکرێت و ئەم بڕیارەی ئەمریکاش ھەر بە ھەمان شێوە بەشێکە لە پرۆزەی بایکۆت کردن و داپۆشینی ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی.

ناوبراو تیشکی خستە سەر پیلانی ئدەمریکا بۆ دابین کردنی وڵاتانی ناوچەکەش و وتی: حەشدی شەعبی پیلانەکەی ئەمریکای بۆ دابەشکردنی عێراق پوچەڵ کردەوەو ئەمەش ھۆکاری ڕق لەدڵیی ئەمریکا بەرامبەر بەو ھێزانەیە.

سەرپەیڤ