کانونی دوھەم 13, 2021 04:20 Asia/Tehran
  • کشانەوەی دەوڵەتی کوێت مانگێک دوای پێکھاتنی

نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی کوێت ڕایگەیاند: دەوڵەت نامەی کشانەوەی خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلجزیرە، سەرچاوەکانی کوێت ڕایانگەیاندووە، وەزیرانی کابینەی ئەم وڵاتە ڕۆزی سێ شەممە دوای کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، نامەی کشانەوەی خۆیانیان پێشکەشی شێخ«سەباح خالید» سەرۆک وەزیران کرد ھەتا ڕادەستی میری ئەم وڵاتەی بکات.

پێش بینی دەکرێت ئەم کشانەوەی قەبوڵ بکرێت، کە ئەگەر ئاوا بێت دەوڵەت بەشێوەی کاتی بەڕێوەبردنی کاروبار ھەتا پێکھاتنی دەوڵەتی تازە بە ئەستۆ دەبێت.

بڕیاری نوێنەران بۆ وازھێنانی سەرۆک وەزیران ھۆکاری سەرەکیی کشانەوەی دەوڵەتی کوێتە.

پرساندنی «شێخ سەباح» داگری سێ تەوەرە دەبێت کە بریتین لە: دژایەتیی ئاشکرا لەگەڵ بڕیارەکانی یاسای بنەڕەتی لە کاتی پێکھاتنی کابینە بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕوانگەکانی مەجلیسی تازە، زاڵ بوونی ھێزی کارگێڕی و خۆھەڵقورتاندنی لە پێکھاتنی پەرلەمان و ھەروەھا تەگەرە سازکردن لەبەر دەم پابەند بوون بە بڕگەی ٩٨ی یاسای بنەڕەتی.

کشانەوەی دەوڵەت لە کاتێکدایە کە کەمتر لە مانگێک بەسەر پێکھاتنی دەوڵەتی کوێت دا تێ دەپەڕێت.

سەرپەیڤ