کانونی دوھەم 17, 2021 18:13 Asia/Tehran
  • لوبنان ، تورکیا و رژێمی زایۆنی بە

وەزارەتی پیشە سازیی لوبنان ، تورکیا و رژێمی زایۆنی بە " قوڵبڕیی و جەردەیی " و ھەڵخەڵەتاندنی بەکاربەران لە بازاڕە دەرەکیەکان تاوانبار کرد .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیسنا ، وەزارەتی پیشە سازیی لوبنان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، ئەم وەزارەتخانەیە زانیاری سەلمێنراو و وێنەگەلێکی لەبەردەست دایە کە نیشان ئەدات تورکیا و رژێمی زایۆنی لۆگۆ و لێبڵە لوبنانیەکان لە سەر بەرھەمە خۆراکیەکانی خۆیان ئەدەن تا وا نیشان بدەن کە ئەم بەرھەمانە ھی لوبنانن . 

وەزارەتی پیشە سازیی لوبنان لە بەیاننامەکەی دا ، ئەم کارەی بە قۆڵبڕی و دزی و تاوانێکی تەواو دەرھەق بە مافی سەروەریی ، ئابووری و پیشە سازیی لوبنان ناو برد و جەختی کردەوە ، بەڵگەکان دەخاتە بەردەست میدیاکانی لوبنانی و جیھانی و بەدواداچوون دەکات بۆ  ئەم بابەتە لە رێگەی شاندە دیپلۆماتیکیەکانی لوبنان لە دەرەوە .

سەرپەیڤ