کانونی دوھەم 12, 2017 18:02 Asia/Tehran

ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی ئایرباسی A321ی ئێران ئایر وەکوو یەکەم فڕۆکەی کڕدراوی ئەم وڵاتە لە پاش بەڕێوەچوونی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی لە ئێراندا نیشتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  سەدا و سیما " فەرهاد پەروەرش " بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێران ئەیر وتی ئەیر باسی  " ئەی سێسەد و بیست و یەک " کە ڕۆژی چوارشەمە لە فەڕانسە ڕادەستی  کومپانیای فڕۆکەوانی  ئێران ( هوما) بووە  ئەمڕۆ  پێنجشەمە   گەیشتە فڕگەی  مێهرئاباد   .

 بەڕێوەبەری کومپانیای ئێران ئەیر بە وتنی ئەوەی کە ئەو فڕۆکەیە 195 کەسەیە  و لە سەفەرەکانی ناوخۆیی  بەکار هێنراوە جەختی کرد : تا کۆتایی ئەمساڵ چەن فڕۆکەی ئەیرباسی دیکە  دەچێتە ڕیزی  کۆمپانیای ئاسمانەوانیی ئێرانەوە .

فابیس برژیر " بەڕێوە بەری گشتیی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی  ئەیرباسیش بە یەکەمین ئەیرباسی کڕدراوی ئێران گەیشتوەتە تاران .  بەڕێوە بەری گشتیی ئەیرباس  دوێنێ لە ڕێ و ڕەسمی  ڕادەسکرانی فڕۆکەی ئەیرباس بۆ ئێران ڕایگەیاند بە  ڕادەسکرانی   ئەو فڕوکەیە، هاوکاریەکانی ئێران ئەیر و ئەیرباس  بەفەرمی دەس پێکرا .  کومپانیای  ئاسمانی ئێران بە جێ بە جێ کرانی   بەرنامەی کۆهەنگاو واتە بەرجام  لە ژانویەی   ساڵی 2016  وتووێژەکانی ڕاستەوخۆی لە گەڵ کۆمپانیاکانی  سازکردنی  فڕۆکە دەستیان پێکرد  بە جۆرێک کە   کۆتاییەکانی  ساڵی پار دوای سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ فەڕانسە بەرنووسی کڕینی زیاترلە  سەد فڕۆکەی  لە نێوان کومپانیای ئەیرباس و کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاریس واژۆ کرا . کۆمپانیای  فڕۆکەوانی  ئێران لە گەڵ کۆمپانیای بوئینگیش بۆ کڕینی  80 فڕۆکە  گرێبەستیان واژۆ کردووە .

سەرپەیڤ