کانونی دوھەم 18, 2017 17:35 Asia/Tehran

میدیاکانی تورکیا ڕاپۆرتیان دا : گومان لێکراوی سەرەکی پەلاماری خوێناوی بۆسەر کلوپێکی شەوانە لە ئەستەموڵی تورکیا لەم شارە دەسگیر کراوە.

 دەسگیر کرانی گومان لێکراوی سەرەکی پەلاماری ترۆریستی ئەستەموڵ

" ئەبو محەممەد خوراسانی" هۆکاری پەلاماری ترۆریستی بۆسەر کلوپی شەوانەی " ڕینا " لە گەڕەکی " ئاسن یورت ئەستەموڵ" دەسگیر کراوە. پێشتر ڕۆژنامەی حوریەتی تورکیا نووسیبووی : ئەنجامدەری پەلاماری خوێناوی ئەستەموڵ یەکێ لە ئەندامانی ئوزبەکی تاقمی ترۆریستی داعشە. ترۆریستێک کە ئیدعا دەکرێ لە ئاسیای ناوەندی هاتووە بۆ تورکیا ، لەیەکەم کات و ساتەکانی ساعەتەکانی ساڵی تازەی زائینی بە چەک هاتووەتە ناو کلوپە شەوانەکە وسی ونۆ کەسی کوشتووە وشەست وپێنج کەسی تریشی بریندار کردووە.

 دەسگیر کرانی گومان لێکراوی سەرەکی پەلاماری ترۆریستی ئەستەموڵ

بیست وحەوت کەس لە کوژراوانی ئەم پەلامارە ترۆریستیە ، گەشتیارانی بیانی بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە بوون. دێسەمبەری ڕابردویش بە هۆی تەقێنەوەی دوو بومب لە ئەستە موڵ کە مەبەستەکەی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بوون ، چل وچوارکەس کوژران . فڕگەی ئەستەموڵ یش ژوئیەی ڕابردو و کەوتە بەر پەلاماری تەقێنەوەیی تاقمی ترۆریستی داعش.

 

سەرپەیڤ