شانازییه‌کی دیکه له هونه‌رمه‌ندی کرماشانی؛ که‌یهان که‌لهوڕ به "جاده‌ی هه‌ورێشم" خه‌ڵاتی مۆسیقایی- گرمی- برده‌وه
شوبات 14, 2017 12:04 Asia/Tehran
موزیسیانێکی کورد خه‌ڵاتی گره‌می برده‌وه
که‌یهان که‌لهوڕ ژه‌نیار و ئاهه‌نگسازی کرماشانی له‌گه‌ڵ گرووپی مۆسیقای "سیلک رود" (جاده‌ی هه‌ورێشم) توانی خه‌ڵاتی گرمی 2017 بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
گرووپی مۆسیقای "سیلک ره‌ود" (جاده‌ی هه‌ورێشم) به سه‌رپه‌ره‌شتی یۆیۆما به‌ناوبانگترین ژه‌نیاری ویولۆنی جیهان له وڵاتی چین و ئاهه‌نگسازی و ژه‌نیاری که‌یهان که‌لهوڕ توانی خه‌ڵاتی گرمی له به‌شی باشترین مۆسیقای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ که‌یهان که‌لهوڕ له 3ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1342 ی.ه له کرماشان له دایکبووه، که‌مانچه سازی پسپۆڕی ناوبراوه، که‌لهوڕ تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له وڵاتان و فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆره‌کانه‌وه هاوکاری کردووه و شانازییه‌کی زۆری له بواری مۆسیقا وه‌ده‌ستهێناوه.