ماسیه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر به دوو چاوی جیاواز
شوبات 16, 2017 10:12 Asia/Tehran
له قووڵایی ئوقیانووسی ئارام جۆرێک ماسی ده‌ژی که چاوی زۆر سه‌ره‌نجڕاکێش و جیاوازی هه‌یه. چاوی چه‌پی ئه‌م ماسیه گه‌وره و زه‌رده و چاوی ڕاستی بچووکه و ڕه‌نگی نییه. زانایان تێگه‌یشتوون که ئه‌م ماسیه چاوی چه‌پ و گه‌وره‌ی به‌ره‌و باڵا ده‌ڕوانێ و ده‌یه‌وێت سێبه‌ره‌کانی به‌رده‌م تیشی بناسێت و چاوی ڕاست و بچووکی ماسیه‌که‌ش بۆ سه‌یرکردنی خواره و له تاریکی ده‌ریادا ده‌یه‌وێت تیشکێکی که‌م بدۆزێته‌وه.