خۆپیشاندانی لایەنگران و نەیارانی ترەمپ لە کالیفورنیا
ئادار 05, 2017 15:30 Asia/Tehran
خۆپیشاندانی لایەنگران و نەیارانی ترەمپ لە کالیفورنیا توندوتیژی لێکەوتەوە
خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممەی تاقمەکانی لایەنگرو نەیاری دونالد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری برکلی کالیفورنیا توندوتیژی لێکەوتەوە .
لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە پارکێ لە برکلی کۆبوونەوە بە کەڵک وەرگرتن لە چێو و گازی فرمێسک هێن لەگەڵ ژومارێک لە نەیارانی سیاسەتەکانی ترەمپ تێکهەڵچوون کە ئەم پرسە بووە هۆی کاردانەوەی پۆلیسی دژە شۆڕش.
بە پێی وتەی وتەبێژی پۆلیس، سەرچەم دووسەد هەتا سێسەد کەس لە برکلی کۆبوونەوە کە سێ کەس بریندار بوون و پێنج کەسی دیکەش گیراون