ئادار 07, 2017 10:54 Asia/Tehran

"ئەحمەد عەزیزی" شاعیر و هەڵبەستوانی ناوداری ئینقلاب، ڕۆژی دووشەممە پاش 9 ساڵ نەخۆشی، لە خەستەخانەی ئیمام ڕەزا (د.خ)ی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی پارس توودەی ئەحمەد عەزیزی، لە ساڵی 1337 ی هەتاوی لە شاری کرماشان هاتە دونیا و لە ماوەی ژیانی خۆیدا 14 کۆمەڵە شیعری ئینقلابی و پڕبایەخی هۆنیوەتەوە.

 

چالاکی و بەرهەمەکانی عەزیزی:

عەزیزی هۆنینەوەی شیعری لە تافی لاویەتی و بە گۆڤاری تایبەتی گەنجانەوە دەس پێ کرد. ئاسەوار و بەرهەمی جۆراوجۆری لێ بە یادگار ماوە و خاوەنی شێوازێکی تایبەتیش بووە. هەڵبەستەکانی عەزیزی تێکەڵی عیرفانی ئیسلامییە و ستایشی ماڵباتی پێغەمبەر (د.خ) لە زۆربەی بەرهەمەکانی دا ئاشکرایە. مەسنەوییەکانی بە باسی سرووشتەوە دەس پێ کردووە و بە یارمەتی وەرگرتن لە شێوازی نوێ و تێکەڵ کردنی لەگەڵ شێوازی کۆن و نەریتی ئاوڕی لە بابەتی سەرەکی داوەتەوە.

ئەحمەد عەزیزی

 

"ئەحمەد عەزیزی" لە 15ی ڕەشەمە ی 1386 بە هۆی نەخۆشی گورچیلەوە تووشی بێهۆشی هات و بەو هۆیەوە لە نەخۆشخانە کەوت. ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاعیران، چارەنووسی ئەحمەد عەزیزی بە پەژارەی سەر دڵی زانی و دۆعای بۆ کرد.

 

ئەم شاعیرە پاش 9 ساڵ بێدەنگی و کپی، ڕۆژی دووشەممە 16ی ڕەشەمە هەر لە نەخۆشخانە گیانی لە دەس دا و کۆچی دوایی کرد.

ڕۆحی بەرزی بە جەننەت شاد بێ!

 

 

سەرپەیڤ