پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی 1396ی هەتاوی
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی : ساڵی 96ی بە ئابووری خۆڕاگرانە - بەرهەم هێنان و ئیش و کار ناودێر کرد
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامێک دا بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی 1396ی هەتاوی ، بە پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) و جەژنی نەورۆز لە هەموو ئێرانییەکان بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و ئیسارگەران و بە هیوای ساڵێک هاوڕێ لەگەڵ بەرەکەت، ئاسایش و هێوری بۆ گەلی ئێران و موسوڵمانانی جیهان، ساڵی نوێی بە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە، بەرهەمهێنان و ئیش و کار ، ناو نا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ساڵی 95ی هاوڕێ لەگەڵ تاڵی و شیرینییەکانی بۆ گەلی ئێران زانی و بە ئاماژە بە هەندێ لە گرینگترین هۆکارانی شادمانی گەل لە ساڵی ڕابردوودا ، فەرمووی : سەروەریی ئێران و شووناسی گەلی ئازیز لە هەموو پرسەکانی ساڵی 95 ئاشکرا بوو و دوژمنان لە هەموو جێگەی دونیا دا دانیان بە سەربەرزی و مەزنایەتی گەلی ئێران دانا .
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئامادەبوونی پڕجۆش و خرۆش و غیرەتمەندانەی خەڵک لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان لەوڵامی بێ ڕێزی کردنی سەرۆکی ئەمریکا و هەروەها کۆبوونەوەی مەزنی خەڵک لە ڕۆژی قودسی بە نیشانەی شوناس و ئامانجی بەرزی گەلی ئێران وەسف کرد و فەرمووی : سەرباری ئەوەی دراوسێکانی ئێران و وڵاتانی ناوچە تووشی ئاڵۆزین، ئاسایشی ئێران لە ناوچە و لە جیهان بایەتێکی زۆر گرینگ بوو و گەلی ئێران لە ساڵ دا ئاسایشی پاوەجێیان تاقی کردوەتەوە .
هیمەتی گەنجانە و هەوڵی ئیماندارانەی گشت داگر دوو بابەتی دیکە لە لێکدانەوەی سەرکەوتنەکان و پێشکەوتنی گەلی ئێران بوو کە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئاماژەی پێ دا و فەرمووی : بینین و ئاگادار بوون لە چالاکی پڕشۆر و داهێنەرانەی زانستی ، فەرهەنگی ، بەرهەم هێنان و وەرزیشی هەزاران تاقمی لاو لە سەرانسەری ئێران و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و چالاکی گەرم و گیرای ئایینی، لە نموونەی خاڵە کانی ئەرێنی و شادی هێنەر بۆ وڵات و گەلی ئێرانە.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پێداگری لەسەر هەوڵ و تێکۆشان لە ناونرانی ساڵی 95 و ئەنجام دانی کارگەلی باش کە بەرپرسانی ئێرانی ڕاپۆرتەکەیان بە من داوە ، فەرمووی : هەڵبەت مەودایەکی زۆر لە نێوان کارە ئەنجام دراوەکان و چاوەڕوانی خەڵک و ڕێبەری هەیە وئاماری ئەرێنی ونەرێنی دەبێ سەرجەم سەرنجی پێ بدرێت .
بەڕێزیان سەرنجدان بە ئابووری خۆڕاگرانەی بە تەنیایی کاریگەر نەزانی و سەبارەت بە ڕێگەچارەی ڕەوشی ئێستاش فەرمووی : چارەسەری لە دابەشکردنی ئابووری خۆڕاگرانە بە خاڵە گرینگەکان و پێداگری هەموان و هیممەتی بەرپرسان و خەڵکەکەیە و ئەم خاڵە گرینگانە بریتین لە بەرهەمی نێوخۆیی و ئیش و کار بۆ لاوان .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەپێی هەر ئەم پێداویستییە، ساڵی 96ی بە ئابووری خۆڕاگرانە - بەرهەم هێنان و ئیش و کار ناودێر کردو و فەرمووی : پێداگری و پلاندانان لەسەر ئەم خاڵە گرینگانە ، داواکاری ڕێبەری و خەڵک لە بەرپرسان و هۆی هاتنە دی سەرکەوتوویی سەرنج ڕاکێش و بەرچاوە و بەرپرسان دەبێ ئەنجامەکە لە کۆتایی ساڵ دا بە خەڵک ڕابگەیەنن.