پەلاماری تیرۆریستی له لەندەن - چوار کوژراو و بیست بریندار
ئادار 23, 2017 14:43 Asia/Tehran
پەلاماری تیرۆریستی له لەندەن - چوار کوژراو و بیست بریندار
سەرکردایەتی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی بەریتانیا بەپشت ڕاست کردنەوەی تیرۆریستی بوونی ڕووداوە ئاسایشیەکەی سەرلەئێوارەی چوارشەممەی لەندەن، وتی: لەو ڕووداوەدا لانیکەم چوار کەس کوژران و بیست کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو پەلامارە کاتێک دەستی پێکرد کە ئۆتۆمبیلێک لەسەر پردی وێست مینستەر لەنزیک بینای پەرلەمان خۆی کرد بەنێو خەڵکداو ژمارێک کەسی بریندار کرد.
لەنێو کەسانی بریندار سێ ئەفسەری پۆلیس هەبوون کە لەحاڵی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوەدا بوون.
چوار کەس لەو ڕووداوە گیانیان لەدەست دا کە یەکێکیان ئەفسەری پۆلیس بوو کە لەپەرلەمان پاسەوانی دەکرد.