نیسان 24, 2017 18:35 Asia/Tehran
  • شاری جوانی مەراغە

مەراغە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە

مەراغە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و مەودای لەگەڵ تەورێز 120 کیلۆمەترە. هەروەها ئەم شارە دووەمین شاری پڕحەشیمەتی ئەو پارێزگایە پاش تەورێز.

شاری جوانی مەراغە

مەراغە لە تەنیشت ڕووباری سۆفی چای و لەبناری باشووری کێوی سەهەند دا هەڵکەوتووە.

ڕووباری سۆفی چای

مەراغە شارێکی جوانە کە بە درێژایی  هەڵدێرێکی جوان ساز کراوە. ئەم شارە لە سەردەمی دەسەڵاتدارانی ئیلخانی، پێتەختی ئێران بووە. شارستانی مەراغە خاوەنی 300 شوێنەواری مێژوویی و تەپۆڵکەی کەوناراییە..

مەراغە

خەڵکی مەراغە بە زمانی تورکی ئازەربایجانی قسە دەکەن. زۆربەی دانیشتووانی مەراغە موسڵمانی شێعەن. کەمینەیێک لە ئایینەکانی دیکە لەگەڵ چەند بنەماڵەیێکی ئەرمەنیش لەودا نیشتەجێن.

ڕەسەدخانەی مەراغه

هەندێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی مەراغە بریتین لە ڕەسەدخانە (شوێنی دیتن و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەستێرەکان)، گومبەزی سۆفی چای و کێوی سەهەند و هتد.

کێوی سەهەند

کێوی سەهەند لە 40 کیلۆمەتری باکووری مەراغەدایە کە ساڵانە تاقمێکی زۆری شاخەوان بۆ سەرکەوتن لەم شاخە سەردانی دەکەن.

کێوی سەهەندی مەراغه

هەروەها هەندێک لە دەسکار و ماددە خۆراکییەکانی بەرهەمی ئەم شارە بریتین لە: کارگەی سابوون سازی مەراغە، کارگەی بەرهەمهێنانی شووشە و کارگەی فەرش چنین و هتد.

کارگەی سابوون سازی مەراغە

گەردوپەڕی شاری مەراغە تەژی لە باخی مێو (ترێ) و مێوەکانی دیکەیە. ترێی بەرهەمی باخ و ڕەزەکانی ئەم شارە کوالیتیێکی باشیان هەیە، هەر بۆیە هەموو ساڵیک رادەیێکی زۆری بەرهەمەکانی هەناردە دەکرێت بۆ دەرەوەی وڵات.

باخەکانی ترێی

هەروەها وێستگەی شەمەندەفەڕی مەراغە کە لەسەر ڕێگای ئاسنەڕێی تاران – تەورێزدایە لە ڕێککەوتی 30ی ڕەزبەری 1335دا کراوەتەوە کە سالانە گەشتیار و موسافیرێکی زۆر بە شەمەندەفەڕەکانی هاتو

وێستگەی شەمەندەفەڕی مەراغە

 

 

سەرپەیڤ