کەش وهەوا ی هەڵبژارتن لە ئێران
پێش بینی بەشداریکردنی سەتی حەفتای خەڵک لە هەڵبژاردنی ئێران
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی ئیسلامی شارو دێ، ڕۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت .
عەبدوڕەزا رەحمای فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران سێ شەممەی ڕابردوو لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دووی ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی :
56 ملوێن و 410 هەزار و 234 کەس لە خەڵکی ئێران خاوەن مەرجی دەنگدانن و نیزیکەی یەک ملوێن و پێنسەد هەزار کەس لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و چاوەدێری لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شار و دێ بەشداری دەکەن .
رەحمانی فەزلی بە ڕاگەیاندنی 350 هەزار کەس ئەرکی دامەزرانی ئاسایشی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیان بە ئەستۆیە وتی : 63 هەزار و 429 بنکەی وەرگرتنی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی ڕەچاو کراوە کەلەم ژومارەیە زۆرتر لە چواردە هەزار سندووقی گەڕۆکە.