ته‌مووز 22, 2017 18:48 Asia/Tehran
  • قەیران لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس

هەک کرانی میدیا قەتەرییەکان، بنەمای دەسپێکرانی قەیران لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس بوو .

هەک کرانی میدیا قەتەرییەکان لە بەرواری٢٤ی مانگی مای ڕابردوو، بنەمای دەسپێکرانی قەیران لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس بوو کە لەمێژووی پێکهاتنیدا کەم وێنەیە.

هەک کرانی میدیا قەتەرییەکان

پەیدابوونی ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە مێژووی ٣٦ساڵانی ئەو دەزگە ناوچەییە کەم وێنە بووە، بەڵام ئەمجارەیان کێشەی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لەهەمبەر قەتەردا بەڕادەیەکە کە تائێستا ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس وەک دەزگەیەکی واوە نیشتمانی نەیتوانیوە هەنگاوێکی کارا بنێت لەمەڕ چارەسەریی ئەو کێشەو ناکۆکییانەو هەر ئەو بابەتە، کارامەیی ئەو ئەنجومەنەی زیاتر بردۆتە ژێر پرسیار

کێشەی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لەهەمبەر قەتەردا

ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس نە یەکێتییەکی سیاسییەو نە سەربازی. ئەو ئەنجومەنە تەنانەت دەزگەیەکی یەکپارچەی بڕیاردانی فرەنەتەوەیی بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتیشی نییە.

 ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس

هەرلەو چوارچێوەدا، رۆژنامەی ڕووسی نزاویسیمایا گازێتا لەشیکارییەکدا لەنووسینی راویل موستافین کارناسی کاروباری نێودەوڵەتی لەبارەی کێشەی عەرەبی لەناوچەی کەنداوی فارس نووسی: سەرهەڵدانی ناکۆکی عەرەبی لەسەر قەتەر، پلانەکانی ئەمریکا بۆ هێنانەدی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بەرفراوان لەدژ ئێران بێ ئاکام کردووە.

کێشەی عەرەبی لەناوچەی کەنداوی فارس

ئاوڕدانەوە لە هەڵوێستی شەش وڵاتی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە، بووەتە مایەی بێ متمانەیی و کێشەی نوێی ناوچە، ئەوپەڕی لێک دوورکەوتنەوە لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسە. ئەو لێک دوورکەوتنەوە، کۆی سیاسەتی عەرەبستانی سەعوودییە کە هەروا بەنیازە وڵاتانی دیکە پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە بکەن.

بێ متمانەیی و کێشەی نوێ له نێو ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس

وەهمی رژیمی سەعوودی بۆ ڕێبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس ، سەربەخۆیی وڵاتانی ئەندامی ئەو ئەنجومەنەی کردۆتە ئامانج و لە وەها بارودۆخێکدا ، قەتەر ئامادە نەبووە، بکەوێتە ژێر باندۆر و قەیمومیەتی. جگە لە قەتەر، کوەیت وعوممانیش لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس نەیانویست تەنیا شوێنکەوتە بن.

جگە لە قەتەر، کوەیت وعوممانیش لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس نەیانویست تەنیا شوێنکەوتە بن.

هەرلەوبارەوە، رۆژنامەی واوەناوچەیی القدس العربی، پێنج شەممەی ڕابردوو نووسی: هاوپەیمانیی میحوەری سەعوودی دژ بەقەتەر، دەبێتە پارچە پارچە بوونی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و لەداهاتوودا، هاوپەیمانی نوێ لەناوچەدا دێنەدی.

سەرپەیڤ