ته‌مووز 25, 2017 20:28 Asia/Tehran
  • دەیەی کرامەت، دەیەی بەرز کردنەوەی پلە و پایەی مرۆڤایەتی لە هەمووان پیرۆز بێت

هۆی ناودێر کردنی دەیەی کرامەت چییە؟

دەیەی کرامەت، دە ڕۆژی یەکەمی مانگی زیقەعدەیە و دەسپێکەکەی بە سالەهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی مەعسوومە (د.خ)یە

گڵکۆی پاکی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (ص) له شاری قوم

و بە ساڵەهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی ئەبۆلحەسەن عەلی ئێبنی مووسای ڕەزا (د.خ) کۆتایی پێ دێت.

گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئەبۆلحەسەن عەلی ئێبنی مووسای ڕەزا (د.خ) له شاری مەشهەد

ئەم ڕۆژانە وەبیرهێنەرەوەی زۆرێک لە ئامانجە بەرزەکانی عەزرەتی عەلی (د.خ)ە. دەیەی کرامەت وەبیر هێنەرەوەی بەرزترین هۆگری و ئەوین و ئەمەگداری کەم وێنەی خوشکێکە بە براکەی.

سۆز و خۆشەویستییەک کە خوشکێکی میهرەبانی ناچار بە کۆچ کردووە و غەریبایەتی و نەخۆشی و مردنی لە گەنجییەتیدا بۆی هاسان کردووەتەوە.دەیەی کرامەت وەبیرهێنەرەوەی ویستی پۆڵایینی ژنانی گەورە و ئافرەتانی پایەبەرزی جیهانە.

دەیەی کرامەت

کرامەت چییە؟ چۆن دەکرێ لەو پێناوەدا هەنگاو هەڵگرین و مرۆڤی کەریم لەلای خودا چ پلەوپایەیێکی هەیە؟لە راستیدا کرامەت بە مانای دوورەپەرێزییە لە هەر چەشنە خووخدەیێکی کرێت و دزێو و بە هەر ڕۆح و وجودێکی پاک و بە دوور لە هەر چەشنە چەوتییەک کەریم دەڵێن.

ڕەسووڵی نازداری ئیسلام (د.خ) فەرموویەتی: "خودای گەورە کەریمە و کەرەم و بەخشینەوەی پێ خۆشە".ئەمیری بڕواداران حەزرەتی عەلی (د.خ) فەرموویەتی: "کەسێک کەوا پێش داوا کردن دەبەخشێتەوە، کەریمە". یاخود "ڕووداوی ناخۆش کارناکاتە سەر ورەی کەریمدا".بە فەرموودەی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا: "کەریمترین (بەڕێزترین)ی ئێوە لەلای خوداوەند بە بڕواترین و خواناسترینی ئێوەیە".قورئانی پیرۆز هەوێنی هەر مرۆڤێک تەژی لە شەرافەت و پاکی دەزانێ و ئاماژە دەداتە ئەم بابەتە کە بێتوو مرۆڤ ڕێگای کەرامەت بپێوێ وەکوو ئەوەیە کە ڕێگای ئاسایی خۆی پێوابێت و گەیشتبێتە سەرچاوەی سەرەکی دەروونی خۆی.دەیەی کرامەت وەبیرهێنەرەوەی تەوای چاکییەکانە و سیمای بێ خەوشی مرۆڤ وەبیر دەخاتەوە.

کرامەتی ئینسان له قورئان و ڕیوایاتی ئیسلامی

بەڵام لە راستیدا هەموو ئەو واتا بەرزانەی وا لە ئیسلامدا هەن لەم دەیەیەدا خۆ دەنوێنن چوونکە گڵکۆی حەزرەتی مەعسوومە (د.خ) و ئیمام ڕەزا (د.خ) دەبنە ناوەندی دۆعا و نزا و پاڕانەوە. هەروەها دەیەی کرامەت وەبیرهێنەرەوەی وەدیهێنانی گۆڕانکارییە لە لایەن ئافرەتە ئاسمانییەکانەوە و ئەوەی کە ئەتوانن ببنە ڕێشاندەری دڵی سەدان ملوێن موسڵمان لە ماوەی چاخ و سەدەکاندا.

نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەودای نێوان ئەم دوو بۆنە پیرۆزەی وەکوو دەیەی کرامەت ناودێر کردووە.

زیارەتکارانی ئێرانی له گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع)

 

سەرپەیڤ