ئاب 19, 2017 17:50 Asia/Tehran
  • نەوت و سیاسەت لە ئێران

نەوت ماددەیێکی پڕ بایەخە کە پتر لە سەدساڵە کاریگەریەتی بووە لەسەر سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەکیی ئێراندا

کودەتای ئەمریکایی- بەریتانی کە بوو بە هۆی ڕووخانی دەوڵەتی دەوڵەتی مۆسەدیق ، وەبیر هێنەرەوەی برگەیەکی هەستیارە لە مێژووی سیاسی ئێران پێش سەرکەوتنیی شۆرشی ئیسلامی ئێران .

کودەتای ٢٨ گەڵاوێژ کەبەشێک لە زنجیرە خۆوەردانەکانیی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئێرانه

کودەتای ٢٨ گەڵاوێژ کەبەشێک لە زنجیرە خۆوەردانەکانیی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئێران لە سەردەمیی سەرکەوتنیی ڕاپەڕینی نیشتمانیی بوونیی پیشەسازی نەوت لە ئێران دایە ، لە برگەیەک دا ڕوویدا کە دیوانیی نێو دەوڵەتیی دادگۆستەریی لە سەر پرسیی گڕێبەستەکانیی نەوتیی  بەریتانیا و ئێران ، بە قازانجی ئێران دەنگی دابوو.

پەیامەکەی دکتۆر موسەدەق لە دژی ئینگلیز لە ڕۆژی بەنیشتمانی بوونی پیشەسازیی نەوت

پەیامەکەی دکتۆر موسەدەق لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئینگلیز لە ڕۆژی بەنیشتمانی بوونی پیشەسازیی نەوت :  ئەمڕۆ یەکێک لەو ڕۆژانەیە کە ئێوەی هاونیشتمانی ئەتوانن لاپەڕەیێکی پیرۆز لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوریی خۆتاندا هەڵدەنەوە. من گومانم لەوەدا نییە کە ئێوەی هاووڵاتی ئازیزم ئەو ڕێگایە هەڵدەبژێرن کە هاوتەریبە لەگەڵ شەرافەتی ئێرانی بوون و غرووری نیشتمانی. دەبێ جارێکی دیکە بەو دونیایە وا بە وردبینییەوە چاوی بڕیوە لە ئێمە پیشان بدەین ئێمە شیاوەتی پاراستنی میراتی گرانبایی پێشینیانی خۆمان هەیە.

دوایت دەیڤید ئایزنهاور:

پێموانییە ناوچەیێکی گرینگتر لە ئێران لەسەر پلانی جگرافیی جیهاندا هەبێت، نابێ ئێران ببێتە دەسەڵاتێکی سەربازی.

ئایزنهاور

ڕوزڤێڵت، پلانداڕێژ و بەڕێوەبەری کوودەتای 28ی گەلاوێژ

ڕوزڤێڵت لە ماوەیێکی کورتدا توانی دەوڵەتی موسەددەق بخات و بۆ سەرکەوتن لەم کوودەتایە میداڵیای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکای وەرگرت.

ڕوزڤێڵت بەڕێوەبەری کوودەتای 28ی گەلاوێژ

دەرئەنجامی کودەتای ٢٨ گەڵاوێژ

دەرئەنجامی کوودەتاکەی 28ی گەلاوێژ بۆ پلانداڕیژان و پاڵپشتەکانی زۆر شیرین و بەقازانج بوو. سەتی 40ی بەرەبەشی کۆنسرسیۆمی نەوتی بۆ ئەمریکا، سەتی40 بۆ ئینگلیز و سەتی 20ی دیکەشی گەیشتە هەندێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی تا ئەمجارەش حکوومەتی ئێران لە داهاتی نەوت بێبەش بێت.

بێبەش بوونی حکوومەتی ئێران لە داهاتی نەوت له ساڵی 1332 هەتاوی

لە ساڵانیی ئەمدواییە بەڵگەگەلێکی نوێی لە بارەی خۆوەردانەکانیی بیگانەکان لە کودەتای ٢٨ گەڵاوێژ بڵاو کرایەوە و تەنانەت ژمارێک  لە کاربەدەستانی ئەمریکایی دانیان داناوە لە سەر ڕۆڵی ڕاستەو خۆی ئەو وڵاتە و بەریتانیا لەم کودەتایە دا .

ئێستا و بە تێپەڕینی پتر لە شەش دەیە لە کوودەتا ئەمریکایی و ئینگلیزییەکەی دژی دەوڵەتی موسەدەق، هەروا بەردەوام بەڵگەگەلێکی تازە لەم پیلانە نێودەولەتییە بڵاو دەکرێتەوە. لە نوێترینیاندا، ڕۆژنامەی "فایننشال تایمز" لە وتارێکدا بە قەڵەمی "جەی لینچ" ڕایگەیاند بەڵگەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لەم دواییانەدا لە حاڵەتی نەهێنی هاتوونەتە دەر پیشان دەدەن دەولەتی ئینگلیز لە ساڵی 1952دا بە جاران داوای کردووە لە دەووڵەتی ئەمریکا لە پێناو خستنی دەوڵەتی موسەدەق هاوڕێی ئەم ولاتە بێت. ئەم بەروارە دەسپێکێک بوو بۆ خۆتێوەردانی دوژمنانەی ئەمریکا لە ئێراندا.

سەرپەیڤ