ئاب 22, 2017 21:04 Asia/Tehran
  • ئەبووعەلی سینا، پزشک ، زانستوەر و زانای ناوبەدەرەوەی ئێرانی

هەموو ساڵێک بە بۆنەی ساڵەهاتی لە دایکبوونی ئەبووعەلی سینا لە ئێراندا وەکوو ڕۆژی پزیشک دەناسرێت.

ئەبووعەلی سینا، زانستوەر و زانای ناوبەدەرەوەی ئێرانییەکەمی خەرمانان (22ی ئووت)ی هەموو ساڵێک بە بۆنەی ساڵەهاتی لە دایکبوونی ئەبووعەلی سینا لە ئێراندا وەکوو ڕۆژی پزیشک دەناسرێت.

ئەبووعەلی سینا پزشکی ئێرانی

ئەم ناولێنانە بە هۆی ڕێزگرتن لە خزمەتە پڕبایەخەکانی ئیبنی سینایە بەرامبەر بە زانستی پزیشکی و چالاکییەکانی لەم بوارەدا و هەروەها ڕێزگرتن لە پزیشکان.ئەبووعەلی سینا زانستوەری گەورەی ئێرانی، بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی بواری زانستی پزیشکی ئەژمێردرێت لە جیهاندا و کتێبەکانی لە بواری پزیشکیدا هەتا ماوەیێکی زۆر لە زانکۆە بەناوبانگەکانی جیهاندا وەکوو وانە دەگوترایەوە.ئەبووعەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا لە ساڵی 370ی ک. مانگی لە گوندێک لە گەردوپەڕی بوخارا کە لەو سەردەمەدا پێتەختی سامانییەکان بوو، هاتە سەر دونیا. ئەم زانا گەورەیە کە دواتر بووە کەسایەتییەکی کاریگەر لەسەر زانست و فەلسەفەی جیهانی ئیسلام و نازناوگەلێکی وەکوو شیخ الرئیس، حجە الحق و شەرف الملکیان پێ بەخشی، لە هەڕەتی منداڵییەوە شیاوەتی و توانایێکی سەرەنج راکێشی بوو لەمەڕ فێر بوونی زانستە جۆراوجۆرەکان. ئەو لە تەمەنی دە ساڵاندا هەموو قورئانی لەبەر کرد و شارەزای وێژە و ئەدەب و ئەندازە و بیرکاری و سەرف و نەحوی عەرەبیش بوو.

ئەبووعەلی سینا زانستوەری گەورەی ئێرانی

ئەبووعەلی سینا بۆ تەواو کردن و بردنەسەری ئاستی زانستەکانی خۆی چارەیێکی نەبوو جگە لە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر. ئەو لە هەموو ئەو کتێبانەی وا دەکەوتنە دەستی بەهرەی وەر دەگرت و زانستی پزیشکیش هەر لە ڕێگەی کتێبی گەورەکان و ئەزموونی بە کردەوەی خۆی فێر بوو.کتێبی (قانوون لە پزیشکی) کە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین کتێبەکانی پزیشکی لە ماوەیێک نزیک بە 700 ساڵ لە ناوەندە زانستییەکانی ئەورووپا بۆ وانە گوتنەوە کەڵکی لێ وەردەگیرا. سەرەڕای پزیشکی، ئەبووعەلی سینا لە زانستەکانی دیکەشدا شارەزا بوو. ئیبنی سینا یەکەم فیلەسۆفی ئێران و جیهانی ئیسلامە کە کتێبگەلێکی بەردەوامی لەمەڕ فەلسەفە نووسیوە. دوو فیلەسۆفی گەورەی یۆنانی، ئەرەستوو و ئەفلاتوون و هەروەها فارابی گەورە فیلەسۆفی ئێرانیش، کاریگەریەتی زۆریان هەبووە لەسەر شکڵ و شێوەدان بە فەلەسەفەی ئیبنی سینا.لە پێڕستی ئاسەواری ئیبنی سینادا 131 بەرهەمی سەرەکی و تایبەت بە خۆی و 111 بەرهەمی دانراو بەناوی ئەو، هاتووەتە ئاراوە. لە نێوان نووسراوەکانی ئیبنی سینا، شیفا لە فەلسەفە و قانوون لە پزیشکیدا نیوبانگی جیهانییان دەرکردووە.

مەزاری ئیبنی سینا له شاری هەمەدان

 ئیبنی سینا نەک تەنیا لە سەردەمی خۆی بگرە لە خولەکانی دواتریشدا لە نێوان خەڵک نێوبەردەرەوە بووە.ئەنجام، شێخی بلیمەت ئەبووعەلی سینا لە ساڵی 428ی ک . مانگی، کاتێک کە تەمەنی گەیشتببوە 58 ساڵان، پاش بەجێهێنانی ئەرکی خۆی لە بەرامبەر زانستی مرۆڤایەتی، کۆچی دوایی کرد. ئارامگەی ئەم زانستوەرە بەناوبانگە لە هەمەدان، کە یەکێک لە شارەکانی ئێرانە، هەڵکەوتووە

سەرپەیڤ